به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ لە دیدار لە گەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقبە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ یەکگرتوویی نێوان شیعە و سوننە و کورد لە عێراق گرینگە، زیادی کرد: بۆ یارمەتی گەیاندن بە یەکڕیزی عێراق پشتیوانی دەوڵەت و گەلی عێراقین.
جەختیشی کرد: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و عێراق ،چ ئەفغانستان و چ وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس زەرەری ئاسایش و پاوەجێی ناوچەیە.
ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هەوڵ بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە نەک ئەرکی ئێمە بەڵکوو، ئەرکی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە ئەمریکاییان تێدایە.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە دوو لایەن دەبێ هەوڵ بدەین کە پەیوەندییەکانمان پتەوتر بێتەوە.